وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، لە هێرشەکەی کۆیە گیانلەدەستدانێک و هەشت بریندار هەیە.
وەزیری تەندروستی رایگەیاند، لە هێرشە موشەکییەکەی قەزای کۆیەدا تا ئێستا کەسێک گیانیلەدەستداوە و هەشت کەس برینداربوون.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەشڵێت، "تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشانە لە ئامادەەی پێشوازی
برینداران و چارەسەرکردنیانن."
باسی لەوەشکردووە، لەسەر
هێڵن بۆ رەوانەکردنی تیمی ئەمبوڵانسی زیاتر و وتیشی، ئەم ئامارانە سەرەتایین و
دەکرێت ژمارەکان گۆڕانیان بەسەردا بێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی
ئەمڕۆ بنکە و بارەگای حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و زڕگوێز بۆردوومانکرا
و دواتریش سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی راگەیاند.