بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دوا بەدوای ئەوەی کەمێک بەر لە ئێستا ئێران موشەکبارانی کۆیەی کرد، لە رێگەی درۆنی شاهد ١٣٦ەوە هێرشکرایە سەر بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە زڕگوێز.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، سوپای پاسدارانی ئێران بە چوار درۆن هێرشیکردووەتە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە زڕگوێز.
هاوکات هەر ئەمڕۆ ئێران ناوجەکانی سیدەکان و کۆیەی بۆردوومانکرد.
لایخۆشیەوە، سوپای پاسداران
راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بە درۆن و تۆپ بۆردومانی حزبە جیاخوازەکانیان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆردوومان
کردووە.
هاوکات، سوپای
پاسدانی ئێران لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بۆردوومانکردنە قۆناغی
دووەمی بۆردوومانەکانی ماوەی رابردووە بۆسەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی
کوردستان لە هەرێم.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
بۆردوومانەکان بە چوارچیوەی ئۆپراسیۆنێکدا بەردەوام دەبێت و تاوەکو ئەنجامی بەرچاوی
دەبێت و ئەو بارەگایەنە هەڵدەوەشێنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
ئەمڕۆ سێ ناوچەی هەرێم لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆردومانکران و بەپێی
ئامارە سەرەتاییەکان هەشت کەس بریندارە و کەسیکیش گیانیلەدەستداوە.