AM:09:02:14/11/2022
22312 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئێران بە چوار موشەک بۆردوومانی بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کردووە لە قەزای کۆیە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کەمێک بەر لە ئێستا بە ئاڕاستەکردنی دوو موشەکی دیکە، ژمارەی ئەو موشەکانەی لە ئەمڕۆدا ئاڕاستەی ناوچەکە کراون، گەیشتووەتە چوار موشەک.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە قەزای کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزاندراون و موشەکەکان ئاڕاستەی قەڵای دیموکرات کراون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکردووە، بەهۆی هێرشە موشەکییەکەی ئێرانەوە
بارودۆخی قەزاکە شێواوییەکی پێوە دیارە و قوتابیان و خوێندکاران ناوەندەکانی
خوێندنیان بەجێهێشتووە و شەقامەکەش قەرەباڵغی پێوە دیارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی
ئەمڕۆ بنکە و بارەگای حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و زڕگوێز و
سیدەکان بۆردوومانکرا و دواتریش سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی راگەیاند.
خالید محەمەد، کۆیە