PM:11:13:25/10/2022
6456 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامیەتی قەزای چۆمان رایگەیاند، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بە هۆکاری پاککردنەوەی حەوزی کۆکردنەوەی ئاوی پڕۆژەی پڕژێ لەو دوو رۆژەدا دابەشکردنی ئاو بەسەر دانیشتوانی قەزاکە رادەگیرێت.
ئەمرۆ سێشەممە، قائیمقامیەتی قەزای چۆمان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، فەرمانگەی ئاوی چۆمان لە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو، هەڵدەستن بە پاککردنەوەی حەوزی کۆکردنەوەی ئاوی پڕۆژەی ئاوی پڕژێ.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ماوەی دوو رۆژ ئاوی خواردنەوە لە کاتژمێر ٩ی
سەرلەبەیانی تا ٤ی ئێوارە، پرۆسەی دابەشکردنی ئاو بەسەر ماڵاندا رادەگیرێت.
لە بەشێکی دیکەی
راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە،کە لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا
هاوکاری تیمەکانی فەرمانگەکانی ئاو بکەن ، تا بتواندرێت پرۆسەی پاککردنەوەی سەرچاوەی
پرۆژەکە لەسەرجەم حەوزەکانی کۆکردنەوەی ئاو جێبەجێبکرێت".
دەشڵێت، لە رۆژی هەینی پرۆسەکە
دەگەڕێتەوە دۆخە ئاساییەکەی خۆی.