سەردێڕ:

پەروەردەی ئەم شارە دانەمەزراوانی ئەم پسپۆڕییە ئاگادار دەکاتەوە

PM:08:54:25/10/2022

27104 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە رایگەیاند، دەرچوانی دانەمەزراوی پسپۆری پەروەردەی تایبەت کە دەیانەوێت وەک وانەبێژ کاربکەن تکایە لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەشی پلان دانان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەدە بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، " ئاگاداری سەرجەم دەرچوانی دانەمەزراوی پسپۆڕی پەروەردەی تایبەت دەکەینەوە کە دەیانەوێت وەک وانەبێژ کاربکەن تکایە لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەشی پلان دانان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ەوە حکومەت پرۆسەی دامەزراندنی لە هەموو سێکتەر و کەرتە گشتییەکاندا راگرتووە.

هەروەها، کەرتی پەروەردە بە تایبەتی کە لە ئێستادا زیتر لە ٣٠ هەزار مامۆستای وانەبێژی هەیە و پێویستی بە سەرجەمییان هەیە تا بەشداری پرۆسەی پەروەردە و وانە وتنەوە بکەن، بەڵام ئامادەنییە هیچ کامیان بەکاتە مامۆستای هەمیشەیی و دایاننامەزرێنیت.

هاوکات، لەماوەی رابردووشدا، مامۆستایانی وانەبێژ بەهۆکاری دانەمەزراندنیان بە هەمیشەیی و کەمی مووچە و دواکەوتنی موچەکانیان چەندین جار گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان سازکردووە و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچکام لە کێشەکانی بۆ چارەسەر نەکردوون.













گەلەری