سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک ئەم شارەی عێراقی هەژاند

PM:07:32:25/10/2022

23716 جار خوێندراوەتەوە

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٤ پلە بە پێوەری رێختەر شاری مەندەلی لە پارێزگای دیالە هەژاند.


وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بومەلەرزەیەکیان تۆمارکردووە کە بەشی رۆژهەڵاتی شاری دیالە لەو پارێزگایەی هەژاندووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی زانیارییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، بوومەلەرزەکە بە پلەی ٣.٤ پلە بە پێوەری رێختەر بووە و لە دووری ٣٨ کیلۆمەتر لە شاری مەندەلی لە پارێزگای دیالە روویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن هاوڵاتیانی شارەکەوە هەستی پێنەکراوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن ئاگاداربن و خۆیان لە هەواڵە ناڕاستەکەن بە دوور بگرن و تەنها زانیاری لە وەزارەتی گواستنەوە و دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی وەربگرن.













گەلەری