ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا کە رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە جەنگی داعشدا، لەتەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەهۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکانی ئەمریکا ، ئاشتۆن کارتەر لەسەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا وەزیری بەرگری ئەمریکا بوو.
هاوکات، رۆڵیکی گرنگی لە جەنگی
داعشدا بینی، لەتەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاشتۆن
کارتەر ئێوارەی دووشەممە لە شاری بۆستنی ویلەیەتی ماساشوستس تووشی جەڵدەی کتوپڕی دڵ
بووە و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
باسیلەوەش کردووە، کارتەر
مامۆستای سیاسەتە گشتییەکان بووە و بەڕێوەبەری ناوەندی بێلڤەر بووە بۆ زانست و
کاروباری نێودەوڵەتی لە زانکۆی هارڤارد و لەسەردەمی ئیدارەی باراک ئۆبامادا و لە
شوباتی ٢٠١٥ هەتا کانوونی دووەمی ٢٠١٧ وەک وەزیری بەرگری کاریکردووە و لەو ماوەیەشدا
ئەمریکا سەرکردایەتی جەنگی داعشی کردووە و کە لەوکاتەدا بەشێکی زۆری خاکی عێراق و
سوریای داگیرکردبوو.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەماوەی
جەنگەکەدا کارتەر سەرکردایەتی هێزەکانی هاوپەیمانانی کردووە کە لەدەیان دەوڵەت پێکهاتبوون
و سەرنجێکی زۆری لەسەر عێراق بووە و هەتا کۆتایی جەنگەکە و سەرەتای ئازادکردنی شاری
موسڵ بەردەوام بووە. هاوکات کارتەر ٢٥ەمینوەزیری بەرگری ئەمریکایە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا و پێنجەم جێگری وەزیرە کە
ببێتە وەزیر.