سەردێڕ:

سەرۆکی نەوەی نوێ: پارتی بۆیە هەڵبژاردن دوادەخات ترسی لەدەستدانی زۆرینەی پەرلەمانی هەیە

PM:05:52:25/10/2022

2676 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی تاکە لایەنە بەرپرسیارە لە دواخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم. دەشڵێت، "پارتی ترسی لەدەستدانی زۆرینەی پەرلەمانی هەیە."


شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، باسکردنی ‌ یه‌كێتی و لایەنەکانی تر وه‌ك هۆكار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، تەنها پاساوە‌ چونکە پارتی دەیتوانی دوو ساڵ لەمەوبەر ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنەکان بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، پارتی تاکە بەرپرسیارە لەدواخستنی هەڵبژاردنەکان، چونکە ترسی لەدەستدانی زۆرینەی پەرلەمانی هەیە هەر بۆیە ئێستا پارتی دەستیکردوە بە درۆکردن.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و درێژکردنەوەی تەمەنی سەرۆکایەتیەکان رۆژی ٢٣ ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای یاسای لەسەر سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم تۆمارکرد.













گەلەری