دوای ئەوەی دوێنێ نرخی دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەسەردا هات، ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ بەرزبووەوە و بانکی ناوەندیش هیچ نییەتێکی بۆ داگرتنی نرخی دۆلار نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی فرۆشتنی دۆلار لە سلێمانی بە ١٤٧ هەزار دینارە و کڕینەوەشی بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمڕۆ ٣٩ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانی عێراقەوە
کە ئەمەش وەک پاڵپشتی بۆ دیناری عێراقی خستنەڕوویەکی بەرزە و حەواڵەش ١٩٨ ملیۆن و
٥٧٨ هەزار دۆلار بووە بۆ دەرەوەی عێراق.
باسی لەوەشکرد، بۆ سبەی ٢٦ی
مانگ بڕی ئەو دۆلارەی لە بازاڕەکانی عێراقدا فرۆشراوە ٦٠ ملیۆن و ٢٥٠ هەزارە کە رێژەیەکی
بەرزە و پاڵپشتییەکیشە بۆ مانەوەی نرخی دۆلار لە ١٤٦ بۆ ١٤٧ هەزاردا
باسی لەوەشکرد، هیچ نیازێک
نییە بۆ گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا لەلایەن بانکی فیدڕاڵییەوە و سێ سیناریۆ هەبوو
بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە توشی هاوڵاتیان بووە
و بەم جۆرە بوون:
یەکەم/ دەنگۆی ئەوە هەبوو نرخی دۆلار بکرێت بە
١٢٠ هەزار وەک جار کە سیناریۆیەکی زۆر لاواز بوو .
دووەم/ بە هەمان شێوە سیناریۆیەکی لاواز بووە ئەوە بووە
کە نرخەکەی بکرێتە ١٣٥ هەزار.
سیناریۆی سێهەم/ ئەگەرێکی
کراوەیە و بەهێزیشە ئەوەیە نرخی دۆلار لە ١٤٦ هەزار دیناردا بمێنێتەوە، بەڵام موچەی
خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان و ئەو کەسانەی کە موچەکانیان بە نزم هەژمار دەکرێت
زیاد بکرێت و وەربەرهێنان بکرێت و دەرفەتی کاری زیاتر بڕەخسێندرێت لەلایەن حکومەتی
داهاتووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ
نرخی دۆلار تا ١٤٥ هەزار دینار دابەزینی لە هەرێم و لە بەغدا و بەسرە تۆمارکرد و تەنانەت
لەو نرخە کەمتریشی بەخۆیەوە بینی و ئەوەش دابەزینێکی بەرچاو بوو. هاوکات، دووەم زۆرترین
دابەزینی نرخەکەی بوو لە دوو ساڵی رابردوودا، جاری یەکەمیش ئەو کاتە بوو کە سەدر
بانگەشەی کەمکردنەوەی نرخی دۆلاری کرد.