سەردێڕ:

بزانە ئەو کەسەی بە تۆمەتی دزینی ٣،٧ ملیار دینار دەستگیرکرا چی پێبووە؟

PM:04:50:25/10/2022

12188 جار خوێندراوەتەوە

کاربەدەستانی ئەمنی عێراق تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە گومان دەکرێت بەشداربووبێت لە دزینی ٣.٧ ترلیۆن دینارەکەی دەستەی گشتی باجی بانکی رافیدەین و لە کاتی دەستگیرکردنی دەستیان بەسەر چەند کەلوپەلێکی بەنرخدا گرتووە لە ناویاندا کاتژمێرێکی بە ئەڵماس رووپۆشکرا و تەزبیحێکی ئاڵتونی.


عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆیی عێراق رایگەیاند، دوێنی دووشەممە هێزە ئەمنییەکانی عێراق نور زوهەیر سەرۆکی کۆمپانیای ئەلقانتیان دەستگیرکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، نور زوهەیر کاتژمێرێکی جۆری فلیپی پێبووە کە بە ئەڵماس رووپۆشکراوە کە بەهاکەی بە ١٥٠ هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت. هاوکات، تەزبیحێکی ئاڵتوون و سێ پاسپۆتی پێبووە و یەکێ لە پاسپۆرتەکان دبلۆماسییە و یەکێکی دیکەیان نێودەوڵەتییە.

وتیشی، تۆمەتبارەکەیان بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی تایبەت لەگەڵیدا رادەستی دەستەی دەستپاکی عێراق کراوە.

لەلایەکی دیکەوە چاوگێکی ئەمنی ئاماژەی بەوەدا، بە بڕی ٢٥ ملیۆن دینار هەیسەم جبوری ئەندامی پێشووی دارایی پەرلەمانی عێراق بە کەفالەت ئازادکراوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوو عەبدولرەحیم شەمری ئەندامی دەستەی دەستپاکی عێراق ئەوەی خستەڕوو، هەیسەم جبوری راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ئێستا و ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق بانگهێشتی دادگاکراوە.













گەلەری