سەردێڕ:

ئەو پیاوەی ٥٠ ساڵ خۆی نەشۆردبوو، دوای ماوەیەک لە شۆردنی گیانی لەدەستدا

PM:04:12:25/10/2022

38216 جار خوێندراوەتەوە

ئەوپیاوەی بە "پیسترین پیاوی جیهان" ناسرابوو ئەمڕۆ لەتەمەنی ٩٤ ساڵیدا کە بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ خۆی نەشتبوو، دوای یەکەم خۆشتن گیانی لەدەستدا. چەند مانگێک لەمەوبەر چەند هاوڵاتییەک هێناویانە بۆ گەرماو و شتوویانە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی "ئیرنا"ی ئێرانی رایگەیاند، "عەمو حاجی" کە زیاتر لە ٥٠ ساڵە خۆی نەشۆردووە و نازناوی پیسترین پیاوی جیهانی پێدرابوو لە گوندی "دێژکا" لە پارێزگای فارسی باشوری ئێران کۆچی دواییکرد.

ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسێکی ناوچەکەوە بڵاویکردەوە، ئەو پیاوە خۆی لە خۆشتن دەپاراست و ترسی ئەوەی هەبوو کە ببێتە هۆی "نەخۆشی".

باسی لەوەشکردووە، عەمو حاجی، هەتا کۆچی دواییکرد هاوسەرگیری نەکردووە و لەساڵی ٢٠١٣شدا میدیا ناوخۆییەکان فیلمێکی دۆکیومێنتارییان لەسەر ئەو پیاوە ئامادەکردووە بەناونیشانی "ژیانی سەیر وسەمەرەی عەمو حاجی".

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی" ئیرنا" ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند مانگێک لەمەوبەر بۆ یەکەمجار هەندێک لە خەڵکی گوندەکە هێناویانە بۆ گەرماو بەمەبەستی ئەوەی بیشۆن.













گەلەری