لەیەکەم وتاری فەرمیدا سوناک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا بەڵێنیدا هەڵەکانی لیز ترەس سەرۆکوەزیرانی پێشوو چاکبکاتەوە و وتیشی، " من بەکرداری کار لەسەر یەکخستنی وڵاتەکەمان دەکەم نەک بە قسە."
ئەمڕۆ سێشەممە، لەکۆشکی باکینگهام پاشا چارلزی سێیەم پێشوازی لە ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتەکرد و بەفەرمی لە مەڕاسیمێکدا پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەخشییە ریشی سوناک.
دواتریش، ریشی سوناک یەکەم وتاری خۆی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی
بەریتانیا پێشکەشکرد و رایگەیاند، بەزوویی کار لەسەر چاککردن و چاکسازی لە هەڵەکانی
لیز تراسدا دەکات و چارەسەریان دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵدەدات بەڵێنەکانی جێببەجێبکات و بەرگری
لەسنوورەکانی بەریتانیا بکات و ئابوری وڵاتەکەی بەهێز بکات و کاروباری سیاسیش لەو
وڵاتە بەرەوپێش ببات.
ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لەبارەی ئەو قەیرانە
ئابورییەی لەو وڵاتەدا هەیە ئەوەی خستەڕوو، رووبەڕووی قەیرانی قووڵی ئابوری دەبێتەوە
وهەروەها سەرکردایەتی حکومەتێک دەکات کە دادپەروەر و پیشەیی و لێپرسینەوەی تێدابێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پاش ماوەیەکی کورت لە پۆستەکەی لیز
ترەس سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا بەهۆی شکستهێنانی لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانی
دەستی لە کار کێشایەوە و پارتی پارێزگارانیش ریشی سوناکی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێ و
سەرۆکی پارتەکە هەڵبژارد.
سوناکی تەمەن ٤٢
ساڵ لەماوەی زیاترلە ٢٠٠ ساڵی رابردوودا گەنجترن سەرۆکوەزیرانە لەبەریتانیادا و یەکەم
سەرۆکوەزیرانە کە بە رەچەڵەک هیندی بێت.