سەردێڕ:

سەرۆکی دەستەى وەبەرهێنانى هەرێم: هەوڵ دەدەین بەرهەمى ناوخۆ هەناردەى دەرەوە بکەین

PM:03:02:25/10/2022

1384 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەى وەبەرهێنانى هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم گرنگی دەدات بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران و هەوڵ دەدەن بەرهەمى ناوخۆ هەناردەى دەرەوە بکەن.


محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دەستەکەیان هەوڵ دەدات لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ کار بکەن بۆ ساغکردنەوە و هەناردەکردنی بەرهەمی جوتیاران بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

وتیشى، بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ناوخۆ زۆر جوان و باش و بەتامن و کێبڕکێ لەگەڵ بەرهەمی چەندین وڵات دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەشێک لە جوتیارانى هەرێم رەخنەى ئەوە لە حکومەت دەگرن کە بەهۆى هاوردەکردنى بەروبومە کشتوکاڵییەکان و هەندێجاریش بەشێوەى قاچاغ، بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکاندا ساغنابێتەوە.













گەلەری