PM:02:35:25/10/2022
19848 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە تووشی دۆخێکی شەرمەزاری بووەوە و دەرگای باخچەی کۆشکی سپی لێ بزربوو.
بە گوێرەی رۆژنامەی "نیویۆرک پۆستی ئەمریکی"، کە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەکاتی بەشداریکردنیدا لە ئاهەنگێکی چاندنی دارو درەختدا لە باخچەی کۆشکی سپیدا ون دەبێت و داوا لە چاودێر و پاسەوانەکانی دەکات هاوکاری بکەن و رێگای نیشانبدەن.
ئەمڕۆ جۆ بایدنی تەمەن ٧٩ ساڵ و جیڵ بایدنی هاوسەری درەختێکیان
وەک رێزێک بۆ دێل هانی باخەوانی کۆشکی سپی چاند، کە ماوەی ٥٠ ساڵە لە باخچەی کۆشکی
سپیدا کاری باخەوانی دەکات.
رووداوەکەش لە مەراسیمی
چاندنی ئەو درەختەدا روویداوە و پاسەوانەکانی بایدن دەرگاکەی نیشاندەدەن.
مێدیا و راگەیاندنەکانی ئەمریکا هەمیشە چاویان لەسەر هەڵسوکەوتەکانی
جۆ بایدنە و باس لەوەدەکەن، چەندان جار سەرۆکی ئەمریکا تووشی دۆخی شەرمەزاری بووە
و ئەوەش بە خاڵێکی لاوازی بایدن لە قەڵەم دەدەن.