سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. خۆرگیران لە هەرێم دەستیپێکرد

PM:01:16:25/10/2022

25672 جار خوێندراوەتەوە

دیاردەی خۆرگیران لە هەرێم دەستیپێکرد و بەپێی پێشبینییەکانیش، تاوەکو کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.


خۆرگیران دیاردەیەکی سروشتی گەردوونییە ئەو کاتە روودەدات کە خۆر و مانگ و زەوی بکەوێتە سەر یەک هێڵ و بەمەش سێبەری مانگ دەکەوێتە بەشێکی ناوچەی زەوی و سێ جۆری خۆرگیرانیش تێیدا روودەدات ئەوانیش خۆرگیرانی تەواو و خۆرگیرانی ئەلقەیی و خۆرگیرانی نیمچەیی یە.

رێکخراوە فەلەکناسییەکان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هۆشداریاندا لە روودانی خۆرگیران لە جیهاندا و ئاماژە بەوەشکرا خۆرگیرانەکە عێراق و هەرێمیش دەگرێتەوە.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەهۆی خۆرگیران و پاراستنی خوێندکاران لە زیانەکانی سەریرکردنی راستەوخۆی دیاردەکە، لە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکدا دەوامی بەیانیانی راگرت و پشوی بۆ دەوامی ئێوارانیش راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیش هۆشداری دایە هاوڵاتیان لە تەماشاکردنی راستەوخۆی دیاردەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە و دەڵێت، ئەگەری زۆری هەیە ببێتە هۆکاری کوێربوون.
لەلایەکی دیکەشەوە کەشناسی هەرێم
ئاماژەی بەو رێگایانە کرد کە هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگایەوە خۆرگیرانەکە ببینن و رایگەیاند، دەتوانن لە رێگای ئۆنڵاین یان تەلەفیزۆنەوە وێنە و دیمەنی خۆرگیرانەکە ببینن.













گەلەری