PM:12:24:25/10/2022
1972 جار خوێندراوەتەوە
لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگر لە کۆگایەکی هەڵگرتنی بۆیاغ و سپڕا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی ماددی زۆری بە کۆگاکە گەیاندووە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و هێشتا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی
دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، هۆکاری ئاگرەکە کاری لەحیمکردن بووە لەناو کۆگاکەدا.
لە کۆگاکەدا بەدەر لە
بۆیاغ و سپڕا چەند کەرستەیەکی دیکەی جوانکاری بیناسازی و دارو تەختە سوتاون.
لەو بارەیەشەوە سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی
هەولێریش باسی لەوەکرد، ئاگر لە بەشی پشتەوەی کۆگاکەدا ماوە. وتیشی، زیانە
مادییەکانی زۆر بوون.