کوردستان- چۆمان- حەساری سەکران
AM:11:14:25/10/2022
29732 جار خوێندراوەتەوە
پاش ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێم و عێراقی گرتەوە، کەشناسی هەرێم پێشبینی نوێی ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێ باران و ەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
بۆ سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە
درەنگانی شەودا ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
کەشناسی ئەوەشی
خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی
ئەمرۆ.
بەپێی کەشناسی بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 26
سلێمانی : 25
دهۆک : 26
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 26
زاخۆ : 26
سۆران : 24
گەرمیان : 30