وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی خۆرگیرانەوە و بۆ پاراستنی تەندروستی خوێندکاران و مامۆستایان دەوامی نیوەڕوانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رادەگرن و دەوامی بەیانیان لە ١١:٤٥خولەکی نیوەڕۆ کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گشتی پەروەردە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژەی بەوەداوە بەهۆی خۆرگیرانە نیمچەییەکەی ئەمرۆوە دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێم لە ١١:٤٥ خولەکی نیوەڕۆ کۆتای دێت.
ئەوەشی خستووتتەڕوو،
کەمکردنەوەی دەوام بۆ پاراستنی تەندروستی خوێندکار و مامۆستاکانە.
رێکخراوی
گەردونناسی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێم
روودەدات. دەشڵێت، "ئەو خۆرگیرانە لە بەشێکی جیهاندا روودەدات."
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش ئەو خۆرگیرانە نیمچەییە لە کاتژمێر
١٢:٥٩ نیوەڕۆدا روودەدات.
باسی
لەوەشکردووە، کاتژمێر ٢:١٧ دوای نیوەڕۆ خۆرگیران لە هەرێم دەگاتە بەرزترین ئاست
بەڕێژەی ٥١٪ لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کاتژمێر۳:٣٠ دوای
نیوەڕۆ کۆتایی خۆرگیران دەبێت.
هاوکات
بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رێکارەکانی خۆپاراستنی لە خۆرگیرانە
نیمچەییەکەی ئەمڕۆی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، نابێت هیچ جۆرێک بە راستەوخۆیی
سەیری خۆرگیرانەکە بکرێت و دەشڵێت، منداڵان بە تایبەت نابێت سەیری بکەن.