دوای ئەوەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ریشی سوناکی وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژارد وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشانکرا، بۆ ئەمڕۆش بە فەرمی دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ریشی سوناکی تەمەن ٤٢ ساڵ کە یەکەم سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە بە رەچەلەک هیندی بێت و ببێتە سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ بە فەرمی پۆستەکەی وەردەگرێت و لیز ترەسیش کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕیوەدەبات.
هەر ئەمڕۆ لیز ترەس کۆشکی شاهانە جێدەهێڵێت و کۆتا وتاری
خۆی وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێشکەش دەکات.
دواتر لەلایەن پاشا چارلسی سێیەمەوە ئەرکی سەرۆکوەزیرانی
بەریتانیا دەدرێتە ریشی سوناک و بە فەرمی لەو پۆستەدا دەستبەکار دەبێت.
شەوی رابردوو، ریشی سوناک وەزیری پێشووی دارایی بەریتانیا
لە رکابەری بینی مۆردۆنت سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا
و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە. ئەمەش یەکەمجارە کەسێکی بەرەگەز هیندی دەبێت سەرۆکی بەریتانیا.
لیژنەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە فەرمی رایگەیاند،
ریشی سۆناک بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردراوە و بەمەش دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
و جێگرەوەی لیز ترەس.