ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەر کەسێک لە هەر تەمەنێکدا بێت رۆژانە بۆ ماوەی شەش بۆ هەشت کاتژمێر بەبێ حەوانەوە دابنیشێت ئەوا لە ٪١٢ بۆ ١٣ ئەگەری توشبوونی بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن و شەکرەی زیاتر دەبێت بە بەراورد بەو کەسانەی رۆژانە کەمتر لە چوار کاتژمێر دادەنیشن.
روونیشیان کردووەتەوە، ئەوانەشی رۆژانە زیاتر لە نۆ کاتژمێر دادەنیشن لە ٪٢٠ مەترسی توشبوونیان بە نەخۆسییەکانی دڵ و سوڕی خوێن ونەخۆشی شەکرە و بەرزە فشاری خوێن و قەڵەوی زیاتر دەبێت، بەو جۆرە چەوری لە دەورنی ئەندامەکانی هەناویان کۆ دەبێتەوە کە ئەگەری مردنی پێشوەختەی لێدەکەوێتەوە، مەترسییەکە لەو کەسانەشدا زیاتر دەبێت کە جگەرە کێشن و خواردنەوە کهولییەکان دەخۆنەوە.
ئ.ل