AM:09:07:25/10/2022
91020 جار خوێندراوەتەوە
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێرش حسێن قائیمقامی پێشووی قەزای ناوەندی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکانی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی جەڵتەی دڵ بووە و بەیانی هەمان رۆژ تەندروستی تێکچووە و براوە بۆ نەخۆشخانە.
هێرش حوسێن، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦١ بوو و لە ساڵی ٢٠١٣ دا قائیمقامی هەولێر و سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەولێر بووە.