وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوی ئاگر کەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن گیانیان لەدەستداوە ٦٠ هاوڵاتین. دەشڵێت، "٢١ کەس لەوانەی گیانیانلەدەستداوە ناسنامەیان نادیارە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە
رووداوی ئاگر کەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن گیانیان لەدەستداوە ٦٠ هاوڵاتین.
دەشڵێت، "٢١ کەس لەوانەی گیانیانلەدەستداوە ناسنامەیان نادیارە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیەنراوێکی
بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە کۆی ٦٠ هاوڵاتی لە وانەی لە رووداوی
ئاگرکەوتنەوەینەخۆشخانەی ئیمام حسێن لە پارێزگای زیقار گیانیانلەدەستداوە، ٣٩
کەسیان ناسنامەیان دیارە و ٢١ کەسی دیکەیان تا ئێستا ناسنامەکانیان دەستنیشان
نەکراوە.
لە راگەیەنراوەکەداهاتووە، لە ئێستادا رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ
ناساندن و دەستنیشان کردنی ناسنامەی ئەو ٢١ هاوڵاتییە و هەرکات رێکارەکان
تەواوبوون ئەنجامەکەی رادەگەیەنن.
پێشتر، میدیا ناوخۆییەکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی
لە ئەنجامی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا ٦٣ کەس بوون و ١٠٠ هاوڵاتی دیکە
برینداربوون.
دواتر، فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای زیقار بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەوکەسانەی
لەئەنجامی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٢ هاوڵاتی و ٥٠ هاوڵاتی
دیکەش برینداربوون.
شەوی دووشەممە ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی زیقار کەوتەوە کە تایبەتە بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەپێی زانیارییەکان،
ئاگرەکە بەهۆی تەقینی بتڵێکی ئۆکسجینەوە بووە، بەڵام نازانرێت کە بۆچی بتڵەکە تەقیوە.
وەک میدیا عێراقیەکان باسی دەکەن، دوو لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە کارمەندی
نەخۆشخانەکەن و پاش چەند کاتژمێرێک لە ئاگرەکە ئینجا توانرا کۆنترۆڵبکرێت، بەڵام نەخۆشخانەکە
بە تەواوی سوتا.
پاش کەوتنەوەی ئاگرەکە باری نائاسایی لە زیقاردا راگەیاندرا و هێشتا لایەنە
پەیوەندیدارەکان لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن و بە فەرمی هیچ لایەنێکی
حکومی هۆکاری رووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرلەبەیانی دوێنێ دووشەممەش؛ ئاگر لەنێو باڵەخانەی وەزارەتی
تەندروستی کەوتەوە، بەڵام جگە زیانە ماددییەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
كـ ، ئـ