سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا.. باران لەسەر لوتکەی چینی بەفرینی گرینلانددا دەبارێت

PM:03:53:23/08/2021

5680 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی دەگمەندا بۆیەکەمجار لە مێژووی تۆمارکراودا باران بەسەر لوتکەی چینی بەفرینی گرینلانددا باری، لە کاتێکدا کە پلەی گەرمی بۆ سەروو پلەی بەستن بەرزبوویەوە.


وەك هەریەك لە ناوچەکانی دیکەی نیوەگۆی باکوری زەوی، گرینلاند پلەی گەرمای بەرزبووەتەوە و لەم دەیەیەدا بۆجاری سێیەم گەیشتووە بۆ سەرووی پلەی بەستن.

بەگوێرەی وێستگەی "Summit Station" سەر بە بنکەی نیشتیمانی بۆ داتاکانی سەهۆڵ و بارانبارین (NSIDC) ئاشکرایکردوە، لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١دا لەو شوێنەی کە هێندە ساردە ئاو بەشێوەی شلە ناکەوێتە خوارەوە، بۆماوەی چەند کاتژمێرێك باران باری.













گەلەری