سەردێڕ:

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم جێگیرە و لە جیهان بەرزبووەوە

AM:11:24:23/08/2021

8908 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە و لە هەرێمى کوردستان نرخەکە بەجێگیرى مایەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، نرخى زێڕ لە جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٨٥ دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدا لە دوێنێ یەکشەممەدا نرخى یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٨١ دۆلار بوو.

هاوکات بەگوێرەى ئەو نرخانەى کە ئێن ئاڕ تى لە سەندیکاى زێڕینگران لە هەولێر وەرى گرتووە نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ناوخۆدا بەجێگری مایەوە و بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ هەزار دینارە.

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٣٨٩ هەزار دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەبینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.

بەهۆی بڵاوببنەوەی زنجیرەی نوێی کۆرۆنا "دەلتا" بووە هۆی جێگربوونی نرخی زێڕ و ئەمەس بووە هۆی ئەوەی نرخەکەی زیاتر دانەبزێت و کاریگەری بەرچاوی هەبوو لەسەر بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا لەبارەی فشارخستنە سەر نرخی زێڕ و پشتیوانی کردنی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار.













گەلەری