سەردێڕ:

چەکدارانی تاڵیبان هەڕەشە لە تورکیا دەکەن

AM:08:31:14/07/2021

6368 جار خوێندراوەتەوە

چەکدارانی تاڵیبان دوای ئەوەی کۆنترۆڵکردنی بەشی هەرە زۆری خاکی ئەفغانستانیان راگەیاند، هۆشدارییاندا بە حکومەتی تورکیا لە بارەی درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی لەسەر خاکی ئەفغانستان. دەشڵێن، "مانەوەی هەر هێزێک لە وڵاتەکە بە پێشێلکردنی سەروەری خاک و بەدژی بەرژەوەندی نیشتمانی دادەنرێت".

چەکدارانی تاڵیبان لە راگەیانراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا، هۆشداریاندا بە حکومەتی تورکیا، دژی درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی لەسەر خاکی ئەفغانستان.

ئاماژەیان بەوەشداوە، مانەوەی ئەو هێزەی تورکیا بڕیارێکی نەخوازراوە، پاش ئەوەی ئەنقەرە لەگەل واشنتۆن رێککەوت لەسەر پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ، دوای کشانەوەی هێزەبیانییەکان لە ئەفغانستان.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی تاڵیبان، مانەوەی هەر هێزێکی دەرەکی لەسەر خاکی وڵاتەکەیان لە ژێر هەر ناوێکدا بە داگیرکاری دادەنرێت.

رۆژی هەینی رابردوو، رەجەب تەیب ئۆردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا رێکەوتوون بۆ دابینکردنی ئاسایش و چۆنێتی پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەیان لەسەر خاکی ئەفغانستان راگەیاند و لە کۆتایی مانگی ئاب تەواودەبێت، لە پاش ئەو بریارە گۆڕانکاری و پێشهاتەکان لە ئەفغانستان زۆر خێرابوونەوە بە شێوەیەک تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی ٨٥% خاکی ئەفغانستانیان راگەیاند. و بەرنامەی بنبڕکردنی گەندەڵی بوو.

گەلەری