سەردێڕ:

چەند رێکارێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی سەوزە و میوە دەگیرێتەبەر

PM:11:21:22/08/2021

5736 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، حکومەت چەند هەنگاوێك دەگرێتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنى نرخی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، حەمید نایف، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى وت "وەزارەتەکەیان گرنگی بە ئاسایشی خۆراکى هاوڵاتیان دەدات لەرێگەی پلانێکی ستراتیژییەوە".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەروبوومە کشتوکاڵیەکان بەتایبەت سەوزە بڕی پێویست لەبەردەستدایە و بەرهەمی کێڵگە پەلەوەریەکانیش روو لەباشییە سەرەڕای نرخەکەی بەرزە و یاری پێدەکرێت و دەشێت نرخەکەی جێگیربکرێت و کەمبکرێتەوە.

وتەبێژەکەى وەزارەتى کشتوکاڵ رونیکردەوە، حکومەت چەند رێکارێک دەگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەربوومە کشتوکاڵیەکان و گرنگترینیان پشتبەستن بە بەروبوومی ناوخۆ.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئاسایشی خۆراک لەعێراق تارادەیەك جێگیرە، بۆ نموونە لەساڵی ٢٠١٩ چوار ملیۆن و ٧٥٠ هەزار تۆن گەنم بەرهەم هاتووە و لەساڵی رابردووشدا پێنج ملیۆن و ١٠٠ هەزار تەنی تر بەرهەم هاتووە بەبێ ئەوەی هیچ بڕێك لەدەرەوە هاوردە بکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکاندا هەماهەنگی هەیە بۆ دابینکردنی بڕی ئاوی پێویست بۆ زەوییە کشتوکاڵیەکان و رێگریکردن لە کەمبوونەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان.













گەلەری