سەردێڕ:

بەڵگەیەکی نوێ لەسەر بوونی ئاو لە هەسارەی مەریخ

PM:04:26:30/09/2022

9288 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی توانای هەسارەی مەریخ لە پێشوازیکردن لە مرۆڤ، زاناکان بەڵگەی نوێیان لەسەر بوونی ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ ئاشکراکرد.


تیمی توێژینەوەی نێودەوڵەتی کە پێکدێت لە چەند زانایەک لە زانکۆکانی نانت و کۆلێژی دبلن و زانکۆی کامبریج و شێفیڵد لە رێگەی بەکارهێنانی زانیاری تایبەت بە ئامێری راداری پێوەری بەشی سەرەوەی خاکی هەسارەی مەریخ نەخشەی وردی هەسارەی مەریخیان دیاریکرد.

بۆیان دەرکەوتووە ئەم نەخشانە هاوشێوەی ئاگادارییەکانی کۆمپیتەرە لە دیاریکردنی ئاو لە ژێر خاکی هەسارەکاندا.

تیمی توێژەرانی نێودەوڵەتی چەندین تەکنیکیان بەکارهێناوە بۆ پشکنینی ئەو زانیاریانەی لە مانگی دەستکردی "مەریخ گڵۆبال"ەوە پێیان گەیشتووە کە پشکنینی لەسەر خاکی سەهۆڵبەندی باشووری مەریخ کردبوو، هەر لەوێشدا نیشانەی رادارەکان لە دیاریکردنی ئاو دەرکەوتن.

شیکردنەوە و تاقیکردنەوەی لەسەر نمونەیەکی خاکی مەریخ کراوە کە بە ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر مەزەندە دەکرێت دەریانخست هەردوو بەشی نزم و بەرزی خاکی هەسارەی مەریخ چەند مەترێک لە سەهۆڵبەندی مەریخەوە دوورن.

زاناکان تاقیکردنەوەکەیان لە پێناو دەرخستنی ئەوە ئەنجامدا ئایە ئەو شەپۆلانەی رادەرەکان لەسەر سەهۆڵبەندەکانی مەریخ دەریدەخەن ئاماژەیە بۆ بوونی ماددەی شل؟

پاشان تاقیکردنەوەیەکی دیکەیان ئەنجامداوە و تێیدا شەپۆلێک لە ماددەی شلیان خستە سەر سەهۆڵێک و پاشان لەرێگەی هەمان رادارەوە پشکنیان بۆ ئەنجامدا و دەرکەوت هەمان ئەو شەپۆلە دەردەخات کە لەسەر مەریخ ئاماژەی پێدراوە.

لە ماوەی رابردووشدا نیشانەکانی لەو جۆرەی رادەراکانی ناو سەهۆڵبەندەکان دیاریدەکات ئاماژەن بۆ بوونی ئاوی شل بۆیە زانایان لەرێگەی ئەم بەڵگە نوێیەوە ئەگەری بوونی ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ زیاد دەکەن.













گەلەری