سەردێڕ:

بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی دیواری ئاسنی لە نێوان یۆنان و تورکیا دروستدەکرێت

AM:11:19:22/08/2021

4116 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، یۆنان بە درێژایی ٤٠ کیلۆمەتر دیواری ئاسنینی لەسەر سنوریی تورکیا دروستکردووە بۆ رێگریکردن لە شەپۆلی چاوەڕوانکراوی کۆچبەرە ئەفغانییەکان کە بەنیازن بگەنە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.


لە راگەیەنراوێكدا رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاماژەى بەوەشکردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی تورکیا، حکومەتی یۆنان دیوارێکی ئاسنینی بە درێژای ٤٠ کیلۆمەتر دروستکردووە بە مەبەستی رێگریکردن لە شەپۆلی چاوەڕوانکراوی کۆچبەران بۆ ئەوروپا.

هاوکات، سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە چۆنیەتی رێگرکردن لەو کۆچبەرە ئەفغانیانەی کە وڵاتەکەیان بەجێدەهێڵن.

پاش کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، هەزاران کەس لە ئێستادا لە هەوڵدان ئەو وڵاتە بەرەو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا جێبهێڵن.













گەلەری