بەهۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێزەوە لە ویلایەتی کارۆلینا لە باشوری خۆرهەڵاتی ئەمریکا دوو کەس گیانیان لەدەستداو و زیاتر لە ٢٠ کەس بێسەر و شوێن بوون.
پۆلیسی ویلایەتی کارۆلینا لە تویتێکدا دەڵێت، دوو کەس بەهۆی ئەو لافاوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر له ٢٠ کەسی دیکەش بەهۆی ئەو لافاوەوە بێسەر و شوێنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ناوچەی هایوود لە ویلایەتی کارۆلینا
لە رۆژی چوار شەممەی رابردووەوە و لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاوی روباری بیجۆن
لافاوێکی بەهێز رووی لەو ناوچەیە کردووە.
هاوکات، دەزگای فریاکەوتنی هایوود حاڵەتی نائاسایی لە
ناوچەکەدا راگەیاند و داوایەکی بەپەلەی لە دەزگای فریاکەوتن کردووە بە زووی روو لەو
ناوچانە بکەن کە زەرەر و زیانی بەرکەوتووه.