سەردێڕ:

رێگەیەکی ئاسان بۆ رزگاربوون لە کڕێش

PM:10:34:18/08/2021

14932 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی توشی بێزاری دەبن بەهۆی ئەوەی سەریان کڕێش دروست دەکات لەکاتێکدا کە خزمەتی دەکەن و گرنگی پێدەدەن، بەڵام بە بەکارهێنانی سۆدەی نان دەتوانی ڕزگارت ببێت لێی و کۆتای پێ بهێنیت.


ماڵپەڕی ndtv لە بابەتێکدا باس لەوە دەکات کە دەتوانن لەڕێگەی بەکارهێنانی سۆدەی نانەوە بەشێوەیەکی زۆر ئاسان خۆتان ڕزگار بکەن لە کڕێشی سەر، چونکە سۆدەی نان کاریگەری دەبێت لەسەر پاککردنەوەی پێستی سەر و ڕزگاربوونی لە پێستی مردوو.

دکتۆر سیریشا سینگ، بەڕێوەبەری پزیشکی و ڕاوێژکار لە سەنتەری پێست لە نیو دلهی دەڵێت، " سۆدەی نان، لەگەڵ ئەوەی توانای لێکردنەوەی پێستی مردووی هەیە و تایبەتمەندییەکانی دژە کەڕووی هەیە، هەروەها پێستیی سەر خاوێن دەکاتەوە و ڕزگاری دەکات لە خوران و سووربوونەوە"

هەروەها هەواڵەکە باس لە شێوازی بەکارهێنانی دەکات و دەڵێت دەتوانیت بە سادەیی هەندێک سۆدای نان بۆ شامپۆکەت زیادبکەیت و بەکاری بهێنیت لە کاتی شۆردنی قژتدا بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگریت.













گەلەری