سەردێڕ:

هۆکاری بەرزی بەهای زێڕ لە جیهاندا ئاشکرا کرا

PM:01:58:18/08/2021

8180 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆکاری بڵاوبوونەوەی زنجیرەی گۆڕاوی دەلتای کۆرۆنا، خواست لەسەر زێڕ لە جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لە بازاڕەکانی جیهاندا یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٩٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە. ئەمەش هەمان نرخە کە لە هەفتەی رابردووەوە تۆماری کردووە، بەڵام هۆکاری ئەم بەردەوامییەی لە پاراستنی بەهاکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانیدا.

لە بازاڕەکانی ئاسیاشدا، بەهۆی بەردەوام بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنای گۆڕاوی دەلتا، نزمترین نرخی لە ئەمساڵدا تۆمارکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، نرخی دۆلار لەبازاڕەکانی جیهاندا بە بەرزی ماوەتەوە و لەبەرامبەر بەهای دراوەکانی دیکە توانیویەتی پارێزگاری لە بەهاکەی خۆی بکات، بەردەوام بەهای دۆلار و زێڕ ململانێی یەکتر دەکەن و لە دۆخە سیاسی و داراییە ناجێگیرەکاندا کاریگەری لەسەر یەکتر دادەنێن.


كـ ، ئـ













گەلەری