سەردێڕ:

نرخی دۆلار ئەمڕۆ بووەتە چەند؟

AM:10:31:18/08/2021

21396 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقدا بە ١٤٨هەزار و ٥٠ دینار بووە، کە هەمان نرخی دوێنێیە.


ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق نرخی دۆلاری بە ١٤٥ هەزار دینار دیاریکردووە و بە ١٤٦ هەزار دەیدەن بە بانکەکان و بۆ هاوڵاتیانیش بۆ بە ١٤٧ هەزار دینارە.

ناجی سەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئەوەی خستەڕوو، پێشبینیدەکەن نرخی دۆلار تاوەکو پێنج ساڵی داهاتوو بە هەمان نرخ بمێنێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەكان لە هەرێمی كوردستان بەهەمان شێوەی دوێنێ؛ نرخی دۆلار بەجێگیرى مایەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بەم شێوەیەیە:

١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزار و ٢٥٠دینارە.

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢هەزار و ٥٠٠دینارە.

١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٨٣٠ دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار دینارە.








گەلەری

‌بەپەلە