سەردێڕ:

دیاردەیەکی گەردوونی لە ئاسمانی وڵاتانی عەرەبی روودەدات

AM:08:55:18/08/2021

12288 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە رایگەیاند، ئەمرۆ رۆژی چوارشەممە لە ئاسمانی وڵاتانی عەرەبی دیاردەی لێک نزیکبوونەوەی هەسارەی عەتارد و مەریخ دەبینرێت. دەشڵێن، "هەمان دیاردە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٣٢ دووبارە دەبێتەوە".


ماجد ئەبو زاهیرە سەرۆکی کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢١ ئاسمانی سعودییە و وڵاتانی عەرەبی دیاردەی لیک نزیکبوونەوەی هەسارەی عەتارد و مەریخ بەخۆیەوە دەبینێت و دەتوانرێن بە هەمان دوری بە ئامێری تەلکسۆب ببینرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لەکاتی خۆر ئاوابووندا بە ماوەیەکی کەم سەرەتا هەسارەی زوهرە بەشێوەیەکی درەوشاوە دەبینرێت، دواتر لە خوار ئەو هەسارەوە هەردوو هەسارەی عەتارد و مەریخ دەردەکەون.

ماجد ئەبو زاهیرە وتیشی، بەشێوەیەکی گشتی دانیشتوانی نیوەگۆی باشوری زەوی دەتوانن بە ئاسانی دیاردەکە ببینن و دوای ئاوابوونی خۆر بەکاتێکی کورت هەردوو هەسارەکە ئاوادەبن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ١٦ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ کۆتا جاربووە ئەم دیاردەیە روبدات و پێشبینیشدەکرێت لە ٢٣ی ئابی ٢٠٣٢ هەمان دیاردە رووبداتەوە.

 

كـ ، ئـ













گەلەری