سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە دامەزراوەی میدیایی نالیاوە لەبارەی دەستگیرکردنی تیمێکی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی

PM:02:13:01/08/2022

9828 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی میدیایی نالیا رایگەیاند، تیمێکی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی لەکاتی کاری پیشەیی رۆژنامەوانی خۆیاندا بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەلایەن هێزێکی ئاسایشی سلێمانییەوە بە بێ بوونی هیچ پاساوێک و بڕیارێکی دادگا لەناو بازاڕی سلێمانی دەستگیرکراوون.


ئەمڕۆ دووشەممە، دامەزراوەی میدیایی نالیا لەبارەی دەستگیرکردنی تیمێکی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تییەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دامەزراوەی میدیایی نالیا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی تیمە رۆژنامەوانییەکەی دەکات و پاراستنی گیان و ژیانیان دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی.

دەقی راگەیەنراوەکە:


راگەیەندراوێک لە دامەزراوەی میدیایی نالیاوە

ئەمڕۆ دووشەممە، تیمێکی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی کە هەریەکە لە "کارزان تاریق"ی پەیامنێر و "چێنەر ئەحمەد"ی وێنەگر پێکهاتبوون لەکاتی کاری پیشەیی رۆژنامەنوانی خۆیاندا بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەلایەن هێزێکی ئاسایشی سلێمانییەوە بە بێ بوونی هیچ پاساوێک و بڕیارێکی دادگا لەناو بازاڕی سلێمانی دەستگیرکرد.

دامەزراوەی میدیایی نالیا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی تیمە رۆژنامەوانییەکەی دەکات و پاراستنی گیان و ژیانیان دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی.

دامەزراوەی میدیایی نالیا لەساتی درووستبوونیەوە لە ساڵی ٢٠١١ بەردەوام لەژێر هەڕەشەو گوشاری دەسەڵاتدا بووە و چەندین جار رووبەرووی داخستن و سوتانی نوسینگەکانی لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک و بەغدا بووەتەوە و دەیانجار رۆژنامەوانەکانی دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیدا، بەڵام فشارەکانی دەسەڵات بەهێزتری کردووە و بەردەوام دەبین لە گواستنەوەی هەواڵ بێلایەنانە و بەراستگۆیی و هاوسەنگی و بوێری.

 


دامەزراوەی میدیایی نالیا

١ی ئابی ٢٠٢٢













گەلەری