هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی بارەگای بارزانی داوەتەوە لەبارەی مەرجەکانی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراقەوە.
هیمداد شاهین نووسیویەتی، قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان؛ هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان. باسی لەوەشکردووە، "باره‌گای بارزانی له ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت: مه‌رجمان هه‌یه بۆ رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، كاتێ مه‌رجه‌كان ده‌خوێنیته‌وه به‌ڕاستی مرۆڤ سه‌ری ده‌سوڕمێ."
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "له مه‌رجه‌كان باس له نه‌هێشتنی گەندەڵی دەکەن، له‌كاتێكدا
گەندەڵی لە هەرێم لە لوتکەدایه، لە بەرزتریین ئاستەوه تا نزمترین ئاست."
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، "باسی نه‌هێشتنی هێزی چه‌کدار دەکەن له عێراق، له‌كاتێكدا هەموو
کەس و تەنانەت هاوپەیمانانیش دەزانن کە هێزی چەکدار له هه‌رێم هێزی حیزبیین و هی
حكومه‌ت نین."
وتەبێژی نەوەی
نوێ راشیگەیاندووە، "باسی بڕینه‌وه‌ی دەستی دەرەکیی دەکەن، له‌وه‌شدا هه‌ر
باشتر وایه لە هەرێمەوە دەست پێبکەن."
ئەوەش دوای ئەوە
دێت، دوێنێ بەرپرسی پەیوەندییەکان لەگەڵ
عێراق لە بارەگای بارزانی لە راگەیانداوێکدا بەناوی بارەگای بارزانییەوە چوار
مەرجی بۆ هەر کەسێک راگەیاند، کە دەیەوێت ببێت بە باشترین سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـوە.
لە مەرجەکاندا ئاماژە بەوەکرابوو، پێویستە
سەرۆکوەزیران کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بکات و رووبەڕووی گەندەڵی
ببێتەوە.