AM:10:29:16/08/2021
4248 جار خوێندراوەتەوە
مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتى وەفدێکى حکومى گەیشتە پارێزگاى نەینەوا و تیایدا بەنداوى موسڵ بەسەردەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڵاوى کردەوە "مستەفا کازمى بەسەرۆکایەتى وەفدێکى حکومى گەیشتە پارێزگاى نەینەوا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە
"لەسەردانەکەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق بەنداوى موسڵ و وردەکارییەکانى پەیوەست
بە بەنداوەکەى تاوتوێ کرد".
سەردانەکە لە کاتێکدایە کە پێشتریش مستەفا کازمى سەردانى چەند
پارێزگایەکى ترى عێراقى کرد و چەند پڕۆژەیەکى ئەو پارێزگایانەى بەسەرکردەوە.