سەردێڕ:

ئەو خواردنانەی نابێت لەگەڵ گۆشتدا بخورێن

PM:07:51:15/08/2021

11264 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێكی پسپۆڕی بواری خواردن لە روسیا بەناوی تاتیانا بوشارۆڤا ئاماژەی بەو خواردنانە کردووە کە نابێت لەگەڵ گۆشتدا بخورێت.


ئەو پزیشکە بە ئاژانسی "سپۆتنیک"ی راگەیاندووە، نابێت گۆشت و شیرەمەنییەکان بەیەکەوە بخورێن، چونکە ئەو کالیسیۆمەی کە لە شیر و پەنیر و ماستدا هەیە رێگە لە مژینی ئاسن دەگرێت بەڕاددەی ٥٠-٦٠ لە سەدا، ئەمەش گرنگە بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان و ئەو کەسانەی کە تووشبوون بە کەمخوێنی.

بەگوێرەی وتەی ئەو پسپۆڕە، باشتروایە گۆشت لەگەڵ کوپێك شەربەتی میوە ترشەمەنییەکان یان ئاودا بخۆنەوە، چونکە ماددەی بۆلیفینۆیان تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ مژینی ئاسن.

بۆشارۆفا وتوویەتی، "هەروەها گۆشت ئەگەر لەگەڵ نان و پەتاتە و مەعکەرۆنی و گەنمەشامیدا بخورێت باشتر هەرس دەکرێت، بەڵام دەبێت ئەوانەی کە نایانەوێت کێش زیاد بکەن ئاگاداری ئەم جۆرە خواردنانە بن".













گەلەری