كەناڵێكی ئەمەریكی لەسەر زاری سەرچاوەیەكی دیپلۆماتەوە بڵاوی كردەوە " ئەمەریكا رێنمایی داوە بە كارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە كابول بۆ لەناوبردنی تەواوی بەڵگە هەستیارەكان".
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی ئه‌مریكاوه كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌واڵگریی ئه‌مەریكا لەو بڕوایەدایە تاڵیبان ده‌توانێت له میانی سێ رۆژ بۆ یه‌ك هه‌فتە كابول گه‌مارۆ بدات و له واشنتۆن تاوتوێی ئه‌مه ده‌كرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مەریكا وای بۆ ده‌چوون كه نزیكبوونه‌وه‌ی
تاڵیبان له كابول ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام پێشڕه‌وییه خێراكانی تاڵیبان
بووه هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌كه بۆ یه‌ك هه‌فته كه‌م بكرێته‌وه.
هاوکات بەگوێرەى
کەناڵەکە ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا جۆ بایدن كه هیچ جۆره هه‌نگاوێكی نه‌ناوه
له به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانی تاڵیبان، له ئێستادا كاری له پێشینه‌ی بووه‌ته
گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له كابول.
پێشتر جۆن كێربی،
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریكا رایگەیاند، ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ربازكردنی
كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كابول ده‌ستپێكردووه و جه‌ختی له‌وه‌ش
كرده‌وه سه‌ربازه‌كان لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك بکرێتە سەریان.