سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و روسیا ئەنجام نادرێت

PM:09:49:06/07/2022

2084 جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند‌، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وڵاتانی جی ٢٠ هیچ کۆبوونەوە و دیدارێک له‌ نێوان وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئەمریکا ئه‌نجام نادرێت.


نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، روسیا ته‌واوی رێڕه‌وەكانی گفتوگۆی به‌سه‌ر خۆیدا داخستووه و لەگەڵ هی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا نابیت‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، کۆبوونەوەی وڵاتانی جی ٢٠ لە ئیندۆنیسیا دەستیپێکردووە و وابریارە ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت و هەریەکە لە سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌کە دەکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کە ماوەی چوار مانگە دەستی پێکردووە پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئەمریکا گرژی تێکەوتووە.













گەلەری