ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەی زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٧٩١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ هەر ئۆنسەیەک بەرامبەر بە هەزار و ٨٠٨ دۆلار بوو.
نرخی یەک گرام زێڕیش بە ٥٧ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ هەزار و ٥٥٥ دۆلارە.
هاوکات، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم نزیکەی چوار هەرزار دینار دابەزیووە
و بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٢٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٧٨ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٩٠ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ هەزار دینارە.
ل.ل