روسیا رایگەیاند، هێزەکانیان بە پشتیوانی جودا خوازەکان توانیویانە تەواوی خاکی لۆهانسکی لە هەرێمی دۆنباس کۆنتڕۆڵ بکەن، لەبەرامبەردا وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا بابەتەکە رەت دەکاتەوە و دەڵێت، "هێشتا جەنگی دۆنباس کۆتایی پێنەهاتووە."
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، روسیا لە راگەیەندراوێکدا کۆنترۆڵکردنی تەواوی خاکی لۆهانسکی لە هەرێمی دۆنباس راگەیاندووە لەکاتێکدا وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا بابەتەکە رەت دەکاتەوە و دەڵێت، "هێشتا جەنگی دۆنباس کۆتایی پێنەهاتووە."
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی روسیا، سێرجی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا بە ڤلادەمیر
پوتینی سەرۆکی وڵاتی راگەیاندووە کە هێزەکانیان تەواوی ناوچەی لۆهانسکیان کۆنترۆڵکردووە.
لەبەرامبەریشدا، یوری ساک وتهبێژی وتهبێژی وهزارهتی بهرگری ئۆكرانیا
رایگهیاند، روسیا به بڵاوكردنهوهی ههواڵی ناڕاست دهیەوێت ئاڵۆزییەکان زیاتر
بکات و ورەی سەربازەکانی بەرزبکاتەوە.
دەشڵێت، "ئەمە کۆتایی نییە
و جەنگی دۆنباس بۆ ئێمە کۆتایی نەهاتووە و لە کۆتاییدا سەرکەوتن بۆ ئێمەیە."
وهزارهتی بهرگری ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەشداوە، شاری لیسیكانسکی ناوچەی
لۆهانسک له ژێر كۆنترۆڵی تهواوهتی سوپای روسیادا نییه و جهنگی دۆنباس كۆتایی
پێنههاتووه و بهردهوامدهبن له بهرهنگاربونهوهی هێزهكانی روسیا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "روسیا دەیەوێت ورەی سەربازەکانی بەرزبکاتەوە
چونکە دهزانێت شكستیانهێناوه و ئهو شارهی كه گوایە كۆنترۆڵیكردهوه ماوهی چەندین
رۆژه له ژێر بۆردومانی چردایە، بهڵام ئهم ههواڵانهیان كۆتایی به جهنگ و خۆڕاگریمان
بەرامبەریان ناهێنێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٠ی مانگی شوبات ڤلادێمیر پوتینی سەرۆکی روسیا
دانینا بە سەربەخۆیی هەردوو هەرێمی لۆهانسک و دۆنتیسکدا لە خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا و لە
٢٤ی ٢ی ٢٠٢٢ەوە بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتن سەرۆک روسیا سوپای ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنە
سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد و تا ئێستاش جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە.