سەردێڕ:

پارتی: پێداگرین لەسەر کاندیدەکەمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار

AM:09:24:03/07/2022

4244 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێداگرن لەسەر کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی قوربان دەست بە دانووستانەکانیان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دەکەنەوە.


ڤیان سەبری، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دەبێت گرفتەکان لە ڕێگەی پابەندبوون بە دەستوور و ڕەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و رێککەوتن و هاوسەنگییەوە چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە لەسەر کاری حکومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان ڕەنگبداتەوە.

هەر ئەمشەویش رابیحە محەمەد بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە شاری بەغدا لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوو لە شاری بەغدا لە ماڵی مام جەلال یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم و بابلیون کۆبوونەوە و تیایدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کە پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ یەکێتی دەبێت و تاکە کاندیدی حزبەکەشی"بەرهەم ساڵح"ـە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێشتا حکومەتی نوێی عێراق بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکانەوە پێکنەهێنراوە.

پێشتر هەریەک لە پارتی و سەدر و شیعەکان هاوپەیەمانیەتیەکیان لە ژێر ناوی هاوپەیمانی رزگاری نیشتیمانی راگەیاند، بەڵام بەهۆی شکستهێنانیان لە پێکهێنانی حکومەت، سەدر لە پەرلەمان کشایەوە، دوای کشانەوەی سەدر هاوپەیمانیەتییەکە هەڵوەشایەوە.













گەلەری