سەردێڕ:

چین: داوادەکەین ناتۆ ئۆکرانیا نەکاتە بیانو بۆ دابەشکردنی جیهان

PM:01:53:29/06/2022

6616 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، داوا لە رێکخراوی ناتۆ دەکەن پرسی ئۆکرانیا نەکاتە بیانوو بۆ دابەشکردنەوەی جیهان و دروستکردنەوەی جەنگێکی نوێی سارد.


وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەشکردووە، فراوانخوازییەکانی ناتۆ بەرەو رۆژهەڵاتی ئەوروپا کاریگەری راستەخۆی دەبێت لەسەر دابەشکردنی جیهان لە رووی سیاسی و سەربازییەوە.

باسی لەوەشکرد، جەنگی سارد لەمێژە کۆتاییهاتووە و پێویستە ناتۆ وانە لە مێژوو وەربگرێت کە ئەو دابەشکارییە تێپەڕێنێت کە هەمیشە مەترسییە بۆ دروستبوونی جەنگێکی گشتگیری جیهانی.

ئەوە لە کاتێکدایە، لوتکەی ناتۆ ٢٨ی ئەم مانگە لە مەدرید دەستیپێکردووە و یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکانیشیان هەژموونی چین و پرسی تایبەت بە دوورگەی تایوانە.













گەلەری