سەردێڕ:

هەسارۆچکەیەک دەبێتە مەترسی بۆ سەر زەوی

PM:02:33:12/08/2021

11564 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی رایگەیاند، هەسارۆکەی بینۆ ساڵی ٢١٣٥ بە ئەندازەی نیوەی دوری مانگ لە زەوییەوە، لە زەوی نزیک دەبێتەوە. هاوکات، دڵنیایدەدات لە پێکدادانی هەسارۆکەکە بە زەویدا لە ساڵی ٢٣٠٠ ئەگەرێکی زۆر لاوازە.


گالیسکەی ئۆزیریس- ریکسی سەربە ئاژانسی ناسا بۆ ماوەی دوو ساڵ بە دەوری خولگەی هەسارۆکەی بینۆدا سوڕایەوە و لە مانگی ئایاری رابردوو ئەو خولگەیەی بەجێهێشت بە ئامانجی هێنانەوەی ئەو نمونانەی کۆیکردوونەوەتە و پێشبینیدەکرێت ساڵی ٢٠٢٣ گالیسکەکە بگاتەوە سەر زەوی.

لە توێژینەوەیەکی ناسادا لەبارەی هەسارۆکەکەوە ئەوە دەرکەوتووە کە لە ساڵی ٢٣٠٠ لە زەوی نزیکدەبێتەوە، بەڵام ئەگەری پێکدادانی لەگەڵ زەویدا بە رێژەی ٠.٠٥٧٪ە.

داڤیدا ڤارنۆکیا توێژەر لە ناوەندی ئیەر ئیرس ئۆبجێکت ستادیزی سەربە ئاژانسی ناسا رایگەیاند، بە ئەگەری ٩٩.٩٤٪ هەسارۆکەکە بەر زەوی ناکەوێت، ئەمەش بەواتای ئەوەیە پێویست بگە هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک ناکات.

لەلایەن خۆیەوە لیندلی جۆنسۆن لە نوسینگەی پلانیتاری دیڤێنس کۆردینەیشن ئۆفیسی بە ناسا رایگەیاند، ئەگەر هەسارۆکەکە بەر زەوی بکەوێت ئەوا چاڵێکی ١٠ بۆ ٢٠ ئەوەندە گەورەتر لە قەبارەی خۆی لەسەر زەوی دروستدەکات و بەمەش کارەساتێکی گەورە روودەدات.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئاژانسی ناسای ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٩ هەسارۆکەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، تیرەکەی ٥٠٠ مەترە و یەکێکە لەو دوو هەسارۆکانەی کۆمەڵەی خۆر کە هەڕەشە لە هەسارەی زەوی دەکەن.













گەلەری