ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتەکانی نزیک داخستنی بازاڕی دراوەکاندا، نرخی دۆلار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ ١٠٠ دینار و بەراورد بە چەند رۆژی پێشتر ٢٠٠ دینار دابەزیووە.
هاوکات، دوو ملیۆن و ٩٧٨ هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە و بەمەش بەرامبەر بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان و رۆژانی پێشتر زیاتر لە ١٠٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە
١٠٠ پاوەن
بە ١٧٧ هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.