سەردێڕ:

لە ئەگەری پەرەسەندنی جەنگ بۆ ئەوروپا؛ روسیا یەکەم ئامانجی خۆی ئاشکراکرد

PM:08:07:25/06/2022

5296 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی پێشوتری سەربازی روسیا رایگەیاند، لە ئەگەری پەرەسەندنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بۆ جەنگی جیهانی سێیەم شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا یەکەم ئامانجی روسیا دەبێت.


ئاندری گۆریلۆف بەرپرسی پێشوتری سەربازی روسیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ئاماژەی بەودا، ئەگەر جەنگی جیهانی سێیەم هڵبگیرسێت لەندەن یەکەم ئامانجی روسیادەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیدا روسیا دەتوانێت تەواوی گروپی مانگە دەستکردەکانی دوژمنەکانی لەناو ببات و شوێنە هەستیارەکانی ئەوروپا کە دەبێتە هۆی پچڕانی تەواوەتی کارەبا لە کیشوەرەکە بە ئامانج بگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چوار مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و بەریتانیاش سزای توندی ئابوری بەسەر روسیادا سەپاندووە و بەردەوامە لە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای کرد و روسیا لەوبارەیەوە رایگەیاند، هەڵسوکەوتەکانی بەریتانیا توڕەیان دەکات.













گەلەری