AM:10:49:24/06/2022
43440 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای ناکانیشی ژاپۆنی بۆ بەرهەمە کانزاییە سنوردارەکان توانیویەتی پەرە بە تەنەکەی خۆڵ بدات و تایبەتمەندی پلەی گەرمی نزم و بەستنی بۆ زیاد بکات بەمەبەستی رێگریکردن لە گەشەکردنی بەکتریا و میکرۆبەکان لەناو پاشماوەکان کە دەبنە هۆی بۆنێکی ناخۆش.
بەگوێرەی زانیارییەکان، میکانیزمی تەنەکە خۆڵە نوێیەکە بە جۆرێکە پلەی گەرمییەکەی دادەبزێت بۆ ١١ پلەی ژێر سفری سیلیزی و بەر لە خستنە بازاری ژمارەیەکی زۆر داواکەری لەسەری پێشکەشکراوە و ناوی لێنراوە "کلین بۆکس".
باس لەوەشکراوە، کە ئەرکی
تەنەکەی خۆڵەکە تەنها لە بەستنی پاشماوەکاندا خۆی نابینێتەوە، بەڵکو دەتوانرێت بەکاربهێندرێت
بۆ شێدارکردنەوەی جلوبەرگەکان و هێشتنەوەی کەرەستەکانی جوانکاری بە شێوەیەکی
گونجاو و پاراستنی فیلمی کامێرا.
لەبارەی ئامێرەکەوە ئەوەشخراوەتەڕوو،
کە کلین بۆکس بە شێوازی پاشەکەوتکردنی وزە کاردەکات و یەک مەتر و ٣٨ سانتیمەتر بەرزە
و ٤٦ سانتیمەتر رووبەرەکەیەتی "پانە"
و ٨٨ سانتیمەتر و پێنج ملیمەتر قوڵە و توانای هەڵگرتنی ٢٠ لیتری هەیە و نرخەکەشی
٣٥٧ دۆلاری ئەمریکییە.