پارێزەری کچە مۆدێلێکی هەولێر کە ماوەی رابردوو لەسەر دۆسیەی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دۆسییەکە لەسەر بابەتێکی دیکەیە نەوەک ماددەی هۆشبەر.
پارێزەری ئەو کچە مۆدێلە باسی لەوەکرد، دەستگیرکردنەکە دوور و نزیک پەیوەندی بە ماددەی هۆشبەرەوە نییە، وتیشی، دۆسییەکە لەسەر بابەتێکی دیکەیە کە بەهۆی سەلامەتی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوەوە ئاشکرایناکەن.
وتیشی، "ئەمڕۆ
سەردانیم کردووە و دەڵێت: فێڵم لێکراوەبۆیە توشی ئەو بارودۆخە بووم."
ئەو پارێزەرە ئەوەشی
خستەڕوو، لە ئێستادا کەسی دەستگیرکراو راگیراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتییە لە
چاکسازی ژنان و منداڵان و دوای لێکۆڵینەوەکان رێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر بۆئەوەی
بتوانن ئازادیبکەن.
زیاتر لە هەفتەیەک بەر لە
ئێستا ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کچە مۆدێلی هەولێری راگەیاند، کە دواتر باس
لەوەکرا بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و ڤیدیۆی
دانپێدانانی یەکێک لە کچەکان بڵاوکرایەوە.