سەردێڕ:

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: لەئەمرۆوە لە سلێمانی بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەش دەکرێت

PM:12:55:22/06/2022

8864 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لەمرۆوە لە سلێمانی بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو بەنزینە بۆ ھێڵەكانی گشتیی گواستنەوەیە.


ئەحمەد موفتی بریكاری وەزیری سامانە سروشتییەكان رایگەیاند: بڕیاریانداوە بەنزینی ٦٩٠ دیناری تایبەت بكرێت بە پاس و تەكسی تاوەكو رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان بگرن، رۆژانەش ٤٠٠ ھەزار لیتر لەو بەنزینە رەوانەی سلێمانی دەكرێت.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە: لە ئەمڕۆوە حەوت بەنزینخانەی دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناریان لە سلێمانی دیاریکردوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای فشارەکانی هاوڵاتییان و دابەشکردنی بەنزینە هەرزانەکەی نەوەی نوێ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا بە دابینکردنی بەنزینی ٨٠٠ دیناری لە بەنزینخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی یەک ملیۆن لیتری رۆژانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەنزینی ٦٩٠ دیناری دوای ئەوە دێت، دابەشکردنی بەنزینەکە لە سنوری سلێمانی چەندین جار بۆ ماوەی زۆر راگیراوە و کۆتا جاریش لە هەفتەی رابردوودا بوو کە تەنها یەک رۆژ دابەشکرا و راگیرا.













گەلەری