ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا یەک ئۆنسە بە هەزار و ٨٢٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ١٢ دۆلار دابەزیووە.
نرخی یەک گرام زێڕیش بە ٥٨ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ هەزار و ٦٥٦ دۆلارە.
هاوکات، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم نزیکەی سێ بۆ پێنج هەزاردینار دابەزیوە
و بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٢٩ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢١ به ٣٨٥ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٠٠ هەزار دینارە.
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٥ هەزار دینارە.